به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەحمود مەرزی» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە ڕایگەیاند: دەوڵەت دەبێ ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە لە بارەی پێشێلکارییە ئاسایشتییەکانی تورکیا بگرێتە بەر و ڕایانوەستێنێ، چونکو ئەگەر بێتو یەکە ئاسایشتییەکانی عێراق ھێرشیان بکرێتە سەر، ئەوسا تۆڵە سەندنەوەیەکی قورس و گورچکبڕ لە کاردا دەبێت.
«مەرزی» وتیشی: سنووربەزاندنەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقە و شوێنێکی نەرێنی لە سەر ئاسایشت و سەقامەکەی دادەنێت.
ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق و بە دیاریکراوی لە باکووری ئەم وڵاتەدا بە بیانووی بەرپەرچ دانەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دەگرێت و ئەمەش باری ئاسایشتی ئەو ناوچانەی بە تەواوی تێکداوەو دانیشتوانی زۆرێک لە گوندەکانی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەداو ئاوارە کردووە.
342/